نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له عادل باخه‌وان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە د.عادل باخەوان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیان و هاوخەمیی خۆیان بۆیان نیشان دەدات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/7/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكى، سه‌ره‌خۆشى له د. عادل باخه‌وان سه‌رۆكى ناوه‌ندى فه‌ره‌نسى بۆ توێژينه‌وه له‌سه‌ر عێراق و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز د. عادل باخه‌وان، به ناوى خۆى و خانهوادهكهيانهوه، سوپاس و پێزانينى خۆى به په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.