سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ڕووداو و پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و هەڕەشەی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزە هاوپەیمانەكانیان لە عێراق تاوتوێ کرد.

ڕۆژی یەكشەممە (14ـی تەمموزی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ستیڤن هیتچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەكەدا كە ئاندرو بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێزانینی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنەكان دەربڕی و ڕایگەیاند ئەو سەردانە بووەتە هۆی دروستبوونی كەشێكی سیاسیی ئیجابی لەناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سەردانێكی سەركەوتوو بوو.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك بارزانی باسی لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی خۆی بۆ بەغدا كرد و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمیش سەرۆك بارزانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا كردەوە.

ڕووداو و پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و هەڕەشەی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزە هاوپەیمانەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

ن
Fly Erbil Advertisment