داعش 11 بیرە نەوت دەتەقێنێتەوە و ئاگر لە 5 دیكەش بەردەدات

K24 – گەیارە

پەیامنێری كوردستان24 لە گەیارە رایگەیاند: "دوای ئەوەی زانیویەتی لە گەیارە شكست دێنێ 11 بیرە نەوتی تەقاندوەتەوە و ئاگری لە 5 ی دیكەش بەرداوە، بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی لە بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بپارێزێت".

گوتیشی: "ماوەی 10 رۆژە ئەو بیرە نەوتانە دەسوتێن، دوكەڵی سووتانی بیرە نەوتەكانیش ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیووە و كاریگەری خراپی كردووەتە سەر تەندروستی ھاووڵاتیان".

باسی لەوەشكرد: مەترسی ئەوە ھەیە لە ھەندێك شوێن پاشماوەی سووتانی نەوتەكە بچێتە ناو رووباری دیجلەوە و بەمەش خەڵێكی زۆر تووشی نەخۆشی دەبن، ھەرچەندە تیمێكی ئاگر كوژێنەوەی عێراق ھاتوونەتە گەیارە. بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن تەنھا ئاگری دوو بیرە نەوتیان كوژاندوەتەوە".

Fly Erbil Advertisment