هێڵەکانی شەمەندەفەر لە بەریتانیا ڕاگیران

هێڵی ئاسنی بەریتانیا
هێڵی ئاسنی بەریتانیا

گەورەترین هێڵی شەمەندەفەر لە بەریتانیا ڕووبەڕووی کێشەی تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنی بووەتەوە و تەواوی گەشتەکانی ڕاگرت.

هەر چوار هێڵە سەرەکییەکەی شەمەندەفەر بەهۆی پچڕانی کارەبا و تێکچوونی سیستمی ئەلکترۆنییەوە پەکیانکەوتووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویانکردووەتەوە تۆڕەکانی زانیارییان بە تەواوی لە کارکەوتووە و گەشتەکانیان لە سەرتاسەری بەریتانیا ڕاگرتووە.

هەروەها حکوومەتی بەریتانیا ڕەتیکردووەتەوە ئەو کێشە تەکنیکییەی سیستمی زانیارییەکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، هێرشێکی ئەلیکترۆنی بێت. هاوکات ڕاشیگەیاندووە، کێشەکان سیستمی 999ی فریاگوزاری تەندروستی و پۆلیسی نەگرتووەتەوە و لە کاتی پێویست هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیی بە هێڵە گەرمەکەوە بکەن.

پەککەوتنی سیستمی زانیارییەکان بەریتانیای دابەشی دوو کردووە، زۆرینەی ناوەندەکانی گرتووەتەوە، بەڵام بەشێک لە وەزارەت، کۆمپانیا، بانکەکان و نۆرینگە تەندروستییەکانی نەگرتووەتەوە و بەشێوەیەکی ئاسایی کاری ڕۆژانەیان ڕایی دەکەن.

لەو شوێن و ناوەندانەشی سیستمی ئەلیکترۆنیان پەکیکەوتووە، بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان گەڕاونەتەوە سەردەمی بەکارهێنان و تۆماری کاغەزیی و دەستنووس، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی فڕۆکەخانە، نەخۆشخانە، بانک و قوتابخانەکان و هێڵەکانی شەمەندەفەری گرتووەتەوە.  

Fly Erbil Advertisment