كۆمپانیا فرۆكه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان ڕاگرت

كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فرۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕاگرت و چاوه‌ڕوانی دوا هه‌وڵه‌كانی چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن كه له سیسته‌می مایكرۆسۆفت365 ڕوویان داوه.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
به پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتا‌کان نین.