ده‌سته‌ی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیی ئیمارات: كێشه‌ی ته‌كنیكی له به‌رنامه‌كانی Crowdstrike كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری دامه‌زراوه‌كان ده‌بێت

ده‌سته‌ی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیی ئیمارات ڕایگه‌یاندووه، بوونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له به‌رنامه‌كانی Crowdstrike كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاری ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌بێت كه كار به‌و به‌رنامانه ده‌كه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
به پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتا‌کان نین.