لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی پاریس: كاره‌كانمان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كانی پچڕان و په‌ككه‌وتنی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌

لیژنه‌ی ڕێكخه‌ری ئۆڵۆمپیادی پاریس له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كاره‌كانیان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌كنه‌لۆجیای زانیارییه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كانی پچڕان و په‌ككه‌وتنی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه‌ و چالاكییه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.

هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.

به‌ پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه‌ نییه‌، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتاکان نین.

Fly Erbil Advertisment