سێ هێڵی ئاسمانی هیندستان کێشەی تێکەوت

کۆمپانیای فڕۆکەوانی هیندستان ناسراو بە (ئیندیگۆ) ڕایگەیاند، ئەو کێشەیەی لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی نێودەوڵەتی لە وڵاتان دروست بووە ئەوانیشی گرتووەتەوە و گەشتەکانیان ڕاگرتووە.
کۆمپانیای ئیندیگۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 19ی تەممووزی 2024، بەهۆکاری ئەو کێشە تەکنیکییەکی کە سیستمی تەکنەلۆجیای کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕوویداوە، بووەتە هۆی پەکخستنی گەشتەکانیان و کێشەیان بۆ دروست بووە لە سیستمی بڕینی پلیتی گەشت و گەشتە ئاسمانییەکانیان لە سێ فڕۆکەخانەی ناوخۆی هیندستان، بەم هۆکارەوە تەواوی گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان ڕاگرتووە.