فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دوبه‌ی دوای كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه ئاساییبوونه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕاگه‌یاند

فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دوبه‌ی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاره‌كانیان ئاسایی بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ڕووبه‌ڕووی وه‌ستان بووه‌وه و وه‌ك زۆربه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی وڵاتان كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیه‌ن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
به پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتا‌کان نین.