وەلید سلێمان: ده‌رهێنانی به‌رد ده‌بێت به سیستماتیك بێت

له به‌شێك له كانه‌به‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ مۆڵه‌ت به‌رد ده‌رده‌هێنرێت، پسپۆرێكی به‌رد و كانزاكان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌رهێنانی به‌رد نابێت به هه‌ڕه‌مه‌كی بێت.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، وەلید سلێمان، پسپۆری بەرد و کانزا‌کان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئاساییه له هه‌ر وڵات و خاكێك به‌رد یان هه‌ر سامانێكی دیكه‌ی سروشتی ده‌ربهێنرێت، به‌ڵام مه‌رجه به سیستماتیك بێت و به هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بێت.
وەلید سلێمان گوتیشی، ده‌رهێنانی به‌رد ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی سیستماتیك بێت و له ژێر چاودێری ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت بێ، كارێكی باشه و جۆرێكه له پیشه‌سازی كه سوودی بۆ گشتی هه‌یه.
ئه‌و پسپۆره‌ی به‌رد و كانزاكان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، جۆره‌كانیان له كوردستان هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و به‌ردانه‌ی زیاتر له كوردستان هه‌یه پێی ده‌گوترێت به‌ردی كاربۆنێت (مه‌ڕمه‌ڕ) كه له زۆربه‌ی چیاكان بۆ نموونه له چیای سه‌فین هه‌یه.
وەلید سلێمان باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌رهێنانی به‌رد له هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری بیناسازی نه‌بووه‌ته زانستی و به سیستماتیك ناكرێت.