گوهدار شێخۆ: پێش ئاوەدانکردنەوەی زەوییەکان خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکەین

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، دوای دابەشکردنی زەوییەکان، پێش ئەوەی ئاوەدان بکرێتەوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکەین و پارکێکی نیشتیمانی گەورەش دروست دەکەین.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە پلانمان داناوە کە زەویمان دابەش کرد ناهێڵین کەس ئاوەدانی بکاتەوە تاوەکو خزمەتگوزاریی بۆ دابین نەکەین.
ئاماژەی بەوەش کرد "ناوچەی 'کەرنێ'مان ئامادەکردووە بۆ دابەشکردنی زەوی، هەروەها پلانمان داناوە شەقام و ئاو و کارەبای بۆ دابین بکەین و دواتر خەڵک ئاوەدانی بکەنەوە".
دەشڵێ: پارچە زەوییەکمان ئامادە کردووە، کە پارکێکی نیشتیمانی لێ دروست دەکەین، گوتیشی: ئەو پارکە دەبێتە گەورەترین پارکی هەرێمی کوردستان.