پاریس.. پارێزگاری هەولێر بەشداریی لە کۆنفرانسی زانستى لە بارەى گۆڕانەکانی کەش و هەوا کرد

پێنجشەممە 2024.7.25، کۆنفرانسێکى زانستى لە بارەى گۆڕانەکانی کەش و هەوا لە سەرۆکایەتیى شارەوانىی پاریس، بە بەشدارىی پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکان و ئەمینداری گشتیی  پایتەختى وڵاتانى جیهان، کە سەرجەمیان میوانى ئۆلۆمپیادی 2024 ن، بەڕێوەچوو.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێریش بە داوەتی فەرمی ئان ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانیی پاریس وەک شاندی فەرمى وڵاتان لەو کۆنفرانسەدا بەشداربوو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژ خایاند، سێ تەوەر گفتوگۆی لەسەر کرا، یەکەمیان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و لێکەوتەکانى، دووەمیان چۆنیەتى مامەڵکردنى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و مێدیاکان لەگەڵ ئەو پرسە جیهانییە، سێیەمیش تایبەت بوو بە سوود وەرگرتن لە وزەى خاوێن و ژینگە و سەوزکردنى شارەکان،

هەروەها ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە داوەتی فەرمی ئان ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانیی پاریس لەگەڵ سەرۆک شارەوانیی بە فەرمى بانگهێشت کراوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپی و پارا ئۆڵەمپی 2024 کە ئێوارەى سبەىنێ هەینى 2024.7.26، لە پاریس دەست پێ دەکات.