ئەلینا رۆمانۆوسکی: لەوەتەی شەڕی داعشەوە نزیکەی 3.6 ملیار دۆلارمان بە عێراق داوە
باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرای کردووە، لەوەتەی شەڕی داعشەوە، نزیکەی3.6 ملیار دۆلاریان بەعێراق داوە وەک یارمەتییەکی ڕزگارکردنی ژیان و هاوکارییەکانیشیان بەردەوام دەبن و ڕای ناگرن.
پێجشەممە 25ـی تەممووزی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە تۆڕی(ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، لە سەرەتای هێرشەکانی داعش لە 2014، زیاتر لە 3.6 ملیار دۆلارمان وەک یارمەتیی بۆ ڕزگارکردنی ژیان پێشکەش بە عێراق کرد، کارەکانیشمان لەو ئاستەدا ناوەستێت
ئەگەر هاوبەشییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و حکوومەتی عێراق و ڕێکخراوە ما حکوومییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ دەستەبەرکردنی پێویستییە مرۆییەکان، بۆ ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق.