تاڵەبانی دەگەڕێتەوە
لە نەمسا پشكنینی تەندروستی بۆ كراوە
K24 - ھەولێر
میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بە مەبەستی پشكنینی پزیشكی لە دەرەوەی وڵات بوو دەگەڕێتەوە ھەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی یەكێتی تەندروستی تاڵەبانی زۆر باشترە و ئەو فڕۆكەیەی ئەوی تێدایە لە كاتژمێر 1:00 ئەمڕۆوە بەكاتی ھەولێر بەرە و ھەرێمی كوردستان بەڕێككەوتووە و دوای گەیشتنی بە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە.
بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستیەوە لە 20 ی تەمموزی 2016 جارێكی دیكە سەردانی دەرەوەی وڵاتی و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی نەمسا پشكنینە تەندروستییەكانی بۆ كراوە.