ئاگر له هۆتێلێكی پارێزگای كه‌ربه‌لا كه‌وته‌وه
K24 – کەربەلا:
ئاگر له هۆتێلێكی پارێزگای كه‌ربه‌لای باشووری عێراق كه‌وته‌وه و بەرگری شارستانیش ڕایگەیاند، زیاتر لە 60 کەسیان ڕزگارکردووە.
په‌یامنێری كوردستان24 له پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: ئاگر له هۆتێلێكی سه‌نته‌ری شار كه‌وتووه‌ته‌وه و هۆتێله‌كه له باڵه‌خانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرستیی پارێزگای كه‌ربه‌لا نزیكه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، دوای ڕووداوەکە تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، گه‌یشتنە شوێنی رووداوه‌كه و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كەیاندا و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکرێت.
لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی کەربەلا ڕایگەیاندووە: بەهۆی پابەندنەبوونی هۆتێلەکە بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و بەکارهێنانی ماددەی زوو سووتێنەر، هۆکار بووە بۆ بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە لە نهۆمەکانی هۆتێلەکە کە پێکهاتووە لە چوار نهۆم.
هاوکات بەرگری شارستانیی کەربەلا ئاشکرای کردووە: لە هۆتێلەکە چەندین هاووڵاتی هەڵگرەی ڕەگەزنامەی وڵاتانی دیکەی تێدا بووە لەکاتی ڕووداوەکە و تیمەکانیان توانیویەتی 60 کەس ڕزگار بکات بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بەهۆی گڕگرتنی موەلیدەی کارەبای سەربانی هۆتێلەکە، ئاگرەکە کەوتووەتە کە بەشێکی زۆر بەنزینیش لە سەربانی هۆتێلەکە کۆگا کرابوو.