هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك رێككه‌وتن
هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه نه‌وته‌كه هه‌نارده ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك، گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بڕیاره داهاتی نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه 50 به 50 له‌نێوانییان دابه‌ش بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی نه‌وتی كه‌ركووك رێككه‌وتوون و به‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه هه‌نارده ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا رۆژانه هه‌رێمی كوردستان، 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات و ده‌یفرۆشێت.