تا ئێستا میدیاكانی یه‌كێتی باسیان له راگه‌یاندنی "ناوه‌ندی بڕیار" نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لایه‌ن جێگرانی سكرتێری گشتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، تا ئێستا میدیاكانی یه‌كێتی باسییان له راگه‌یاندنی ئه‌و ناوه‌نده نه‌كردووه.
ناوه‌ندی بڕیار، كه‌مێك پێش ئێستا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو بڕیارێكی حزبه‌كه ناشه‌رعی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرابێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی بڕیار باس له‌وه ده‌كات، هێزی پێشمه‌رگه، ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دارایی یه‌كێتیش ده‌بێت له مه‌كته‌بی دارایی كۆبكرێته‌وه.
پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، كه راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌ده‌ست باڵی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌وه‌یه.