ژمارەی نوێی گۆڤاری "مەتین" بڵاو کرایەوە
ژمارە 249ـی گۆڤاری "مەتین"، وەک هەمیشە لە چاپێکی جوان و دیزانێکی سەرنجڕاکێشدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
بابەتەکانی گۆڤارەکە ڕووناکبیریی گشتین و بە زاری کرمانجی سەروون. هەروا بابەتێکیش بە زاری کرمانجی خوارووی تێدا بڵاو کراوەتەوە.
هەڵسەنگاندنی پرۆفیسۆر دۆکتۆر ئیسماعیل بێشکچی بۆ کتێبی (کوردستانا دێرین)ی پرۆفیسۆر دۆکتۆر عەلی تەتەر نێروەیی، یەکەم بابەتی ئەم ژمارەی گۆڤارەکەیە، لە لایەن وەڵات تۆفیق وەرگێڕراوەتە سەر زمانی کوردی.
لێکۆڵینەوەیەکی نەوزاد ڕەشید ئامێدی، بە ناونیشانی (ڕەوشەنبیر، تێگەهـ و کار و ئەرک..)، (پراگماتیزم و بەهانەگرتنێ) لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی شەماڵ ئاکرەیی، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی مەستوورەی کوردستانی لە نووسینی خاتوو لەما عەلی و چەندین لێکۆڵینەوە و چاوپێکەوتن و باسی هونەری و زانستی ومێژوویی لەم ژمارەیەی گۆڤارەکەدا بڵاوکراونەتەوە.