دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مێسی، بزانه چی روویدا؟
مێسی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی، تانگۆی گه‌یانده پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئامێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به تاكه گۆڵێكی مێسی سه‌ركه‌وتنی له به‌رامبه‌ر ئۆروگوای تۆمار كرد.
مێسی له یه‌كه‌م یاریی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له خوله‌كی 43 له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆڕی ئۆروگوای هه‌ژاند، هه‌ڵبژارده‌كه‌شی به 14 خاڵ گه‌یانده لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی.
مێسی دوای ئه‌م گۆڵه چه‌ندان ریكۆردی تۆمار كرد.
ـ به رێژه‌ی 47% بووه پیاوی یارییه‌كه
ـ مێسی له 100 یاریی كه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی كردووه، 60 سه‌ركه‌وتن، 22 یه‌كسانبوون و 18 شكست، 47 گۆڵی تۆمار كردووه و 33 ئه‌سیستیشی هه‌بووه.
ـ مێسی كۆی گۆڵه‌كانی له مێژووی یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال گه‌یانده 16 گۆڵ.
ـ مێسی به 56 گۆڵ، شوێنی خۆی له لوتكه‌ی گۆڵكارانی مێژووی تانگۆ قایمتر كرد و به جیاوازی 2 گۆڵ پێش باتیستوتا كه‌وته‌وه.
ـ ئاماره‌كانی مێسی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی 2016: 43 یاری، 38 گۆڵ، 26 ئه‌سیست و 3 نازناو.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا دووه‌مین یاریی خۆی به سه‌ركردایه‌تی مێسی به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی دادێ به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا ئه‌نجام بدات.