ئیسرائیل ئاسمانی باکووری وڵاتەکەی داخست

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل بڕیاری دا بە داخستنی ئاسمانی لە شاری خزێرە بەرەو باکوور.

ڕۆژنامەی (جورالیزم پۆست) بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییە ئەمنییەی لە باکوور هەیە، بڕیار دراوە ئاسمانی ئەو ناوچەیە دابخرێت کە لە شاری خزێرەوە بەرەو باکوور دەست پێ دەکات.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکان ڕێنماییان لەبارەی داخستنی ئاسمانی ئەو ناوچەیە دەرکردووە.

سوپای ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێنماییەکانی فەرماندەیی ناوخۆدا نییە.

دوایین پێشهاتەکان دوای ئەوە دێت کە بزووتنەوەی حەماس سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرکردەکەی لە تارانی پایتەختی ئێران ڕاگەیاند.

حەماس ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرکردەکەیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەل پاسەوانێکی لە ئێران کوژراوە، هەروەها هێرشەکەی بە هەڵکشانی مەترسیداری گرژییەکان وەسف کردووە کە بە ئامانجەکانی ناگات.

Fly Erbil Advertisment