توێژینه‌وه‌یه‌ك: 30ـی له سه‌دی پیاوان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه

توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی خراپیی باری ئابووریی كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی، جۆره‌كانی توندوتیژی له‌ناو خێزانه‌كاندا پتر بووه و توندوتیژیی دژ به پیاوانیش جۆرێكی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی زانسته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاوان، توندوتیژیی له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پتر بووه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ خراپیی دۆخی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، 30%ـی پیاوان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه ڕووبه‌ڕووی جۆره‌كانی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
هاوكات چه‌ند ڕاپۆرتێكی دیكه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا، توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان له ناوچه‌كه و وڵاتانی عاره‌بیدا به ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه.
ئه‌و ڕاپۆرتانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئافره‌تانی میسری له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا، قوربانی یه‌كه‌می توندوتیژییه‌كانن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، به هه‌مان شێوه‌یش پیاوانی میسریش له پێشه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی توندوتیژین كه له لایه‌ن هاوژینانه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌كرێته‌وه.