باڵی دهستڕۆیشتوو وهڵامی ناوهندی بڕیاری دایهوه
خۆیان به زۆرینه ناوبردووه
K24 - ههولێر:
باڵی دهستڕۆیشتووی یهكێتی كه خۆیان وهك زۆرینهی مهكتهبی سیاسی ناوبردووه و ناوی مام جهلال وهك (رێبهریان" دههێنن، پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونهوهكهیان به سهرپهرشتی هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهد، به ڕوونكردنهوهیهك وهڵامی ئهو سهركردانهی حزبهكهیانداوهتهوه كه دوێنێ رهوتێكێان بهناوی "ناوهندی بڕیار" راگهیاند.
لهو روونكردنهوهیهدا ئاماژه بهوهكراوه كه هیچ ناوهندێك یان ئۆرگانێك قبوڵ ناكرێت كه له پهیڕهوی ناوخۆدا دیاری نهكرابیت و لای زۆرینەی ئۆرگانە باڵاكانی یەكێتیی، بەهیچ چەشنێ، شەرعییەتی نییە.
دهقی روونكردنهوهكه....
رونكردنەوەیەك لەزۆرینەی
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ەوە
ئۆرگانو هەڤاڵانی یەكێتیی!
كەسوكاری شەهیدانو پێشمەرگەو رای گشتی كوردستان!
دۆستانی یەكێتییو پشتیوانانی كوردستان!
دوێنێ (1/9/2016) هاوكاتی گەڕانەوەی رابەرمان مام جەلال، لەچارەسەرێكی دڵخۆشكەرەدا؛ هەروەها لەكاتێكدا هێزی پێشمەرگە شكۆمەندانە بەرگری لە كوردستان دەكات و پۆل پۆل شەهیدان بەرەو كاروانی نەمری بەڕێ دەكرێن، لەبارو دۆخێكدا رووداوی نالەباری ئیقلیمی و سیناریۆی مەترسیداری جۆاروجۆر لەناوچەكەدا بەرامبەر كێشەی رەوای نەتەوەكەمان دەگوزەرێ؛ هەموو ئەمانەش لەناو هەلومەرجێكی سەختی قەیرانی ئابوریدا، كە تەنگی بەژیانی هاووڵاتیو بوارەكانی ئابوریی و بازاڕ هەڵچنیووە، زۆر بەداخەوە (بەشێكی) هەڤاڵانی سەركردایەتی یەكێتیی، راگەیەندراوێكیان بەناوی (ناوەندی بڕیار) بڵاوكردەوە و هەڵوێستەكەشیان نیگەرانییەكی زۆری هێناوەتە ئاراوە!!
هەڤاڵانی یەكێتیی، لەكورستانو عیراقو هەندەراندا!
بۆ ئەوەی گەلەكەمان و هێزە سیاسییەكان، وەكو رونكردنەوەیەكی سەرەتایی لەهەڵوێستی شەرعی و رەسمی یەكێتیی ئاگادار بكەینەوە، زۆرینەی مەكتەبی سیاسی، لەكۆبوونەوەیەكی نائاسایی تاوتوێكردنی پەرۆش بۆ چارەسەری كێشەكان، كە زۆرینەی سەركردایەتی یەكێتیی و زۆرینەی رەهای ئەنجومەنی ناوەند، هەمان هەڵوێستیان هەیە، رایدەگەیەنین، كەوا:
یەكەم: راگەیاندنێكی هەر ئۆرگانێك، یان ناوەندێك، لەپەیڕەوی ناوخۆدا پەسەند نەكرابێ، لای زۆرینەی ئۆرگانە باڵاكانی یەكێتیی، بەهیچ چەشنێ، شەرعییەتی نییە.
دووەم: بابەتی هەستیاری ئاوهای بەشێكی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی، كە راگەیەندراوە، دوور و نزیك، لەمەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی یەكێتیی باس نەكراوە؛ هەروەها رەزامەندی ئەنجومەنی ناوەندیشی لەسەر وەرنەگیراوە.
تەنانەت داوای كۆبوونەوەی سەركردایەتی، یاخود پلینیۆمی كتو پڕیش، بۆ باسكردنی پرسێكی ئاوەها، نەكراوە. بۆیە:
بەم رونكردنەوە سەرەتاییە، رایدەگەیەنین، كەوا دوای هەوڵێكی بەرپرسیارانە بۆ ئارام راگرتنی دۆخی ناو یەكێتیی و دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە لەسەر بنەمای پەیڕەوی ناوخۆ، بەمزوانە ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات و دوا سیاسەت و هەڵوێستی یەكێتیی، رادەگەیەنین.
چاوەڕوانیشین، تەواوی هەڤاڵانی سەركردایەتی، بەدەم بانگەوازی چارەسەری راستەقینەمانەوە بێن. دڵنیاشین لەدوا سەرەنجامدا، یەكێتیی سەركەش و سەركەوتوو، لەمەیدانەكەدا درێژە بەخەباتی دیموكراسیو عەدالەتخوازی دەدات. هەروەكو مام جەلال-یش فەرمویەتی: سەفین لەبن بێ، یەكێتیی لەبن نایەت.
زۆرینەی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2/9/2016