لە شەش مانگی ڕابووردودا زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبیل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە

لۆگۆی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
لۆگۆی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

K24 – هەولێر:

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ڕابووردودا زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبیل و پتر لە 271 هەزار تۆن کەلوپەل، هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

31ـی تەمموزی 2024، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پوختەی ئاماری کار و چالاکی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە.

یەکەم/ بەڕێوەبەرایەتیی پێشانگە و خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان، بەرپرسیارە لە پێدانی مۆڵەتی هاوردە و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان کە لە ڕێگەی دەروازە سنورییەکانی، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان، باشماخ و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە ئاڵوگۆڕ کراون.

کۆی گشتیی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو (80٫399) ئۆتۆمبیل لەڕێی پێدانی (457) مۆڵەتەوە هاتووە.

هەروەها کۆی گشتیی کەلوپەل و کاڵای تر (271٫378) تۆن و (7٫531٫049) کغم بوە بە بەهای (3٫220٫060٫000) دۆلار هاوردەکراون لە ڕێی (1٫802) مۆڵەتەوە.

کۆی گشتیی کەلوپەلی هەناردەکراو (55٫672) تۆن و (52٫994) کغم بووە لەڕێی (96) مۆڵەتی هەناردەکردن نێردراون.

کۆی گشتیی پێدانی ناسنامەی بازرگانی (2٫898) کە ئەم ناسنامانە دەدرێتە ئەوکەسانەی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای بواری هاوردەوهەناردەکردنن، خاوەن کارگەو خاوەن پرۆژەی بازگرانی و پیشەسازین.

دووەم/ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ئیدارەسەربەخۆکان لەڕێگەی تیمی مەیدانی چاودێریی نرخی کاڵاو دۆخی بازاڕ و پرۆژەبازرگانییەکان دەکات.

کۆی گشتیی سەردانەکان (26٫249) سەردان. سەرپێچی تۆمارکراو(1٫728) سەرپێچی تۆمارکراوە و سزای (143) شوێنکار دراوە هەروەها (106) شوێن کاریش داخراون. بڕی (267٫197) تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە. بڕی پارەی پسوولەی سزاکانیش بریتیەلە (227٫436٫200) دینار.

سێیەم/ بەڕێوەبەرایەتیی دروستکراوی دانەوێڵە، لە شارەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی کارەکانی بریتییە لە وەرگرتنی گەنم لەکۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە و دروستکردنی ئارد و دابەشکردنی بەسەر نزیکەی (3000) بریکار کە لەم ساڵدا پێنج بەشە ئارد دابەشکراوە و هەروەها پێدانی مۆڵەت بەنانەواخانە و سەمونخانەکان کە:

پێدانی مۆڵەتی سەموونخانە (18)

مۆڵەتی نانەواخانە (62)

هەروەها کۆی گشتی سەمونخانەی تۆمارکراو (1798) سەمونخانەیە و نانەواخانەکان (2٫855) و شوێنکاری شیرینەمەنی (337) شیرینیخانەیە کە مۆڵەتیان پێدراوە و تۆمارن.

چوارەم/ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵە لەهەولێر و سلێمانی و دهۆک بە گشتی سەرپەرشتیی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات لە هەریەکە لە سایلۆکانی حکوومەت کە لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە حکوومەتی فیدراڵ گرێ دراون ئەوانیش بریتین لە سایلۆکانی:

(هەولێر، قوشتەپە) لە هەولێر

(پیرەمەگرون، چەمچەماڵ، ڕاپەڕین، سەیدسادق، کەلار، بنکەی هەڵەبجە) لە سلێمانی

(فایدە، شێخان، زاخۆ) لە دهۆک

کە تێکڕا توانای ئەمباری سایلۆکان (485000) تۆن دەبێت و لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ (685٫974٫940 ) هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

پێنجەم/ بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک کاری ڕێکخستن و لادان و زیادکردنی ژمارەی دانیشتوان و ئەندامانی خێزانە بۆ سەر پسوولەی خۆراک.

لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕۆژانە مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێ دەکەن.

کۆی گشتی ژمارەی خێزانی تۆمارکراو (1٫305٫373) خێزان

کە (5٫348٫233) هاووڵاتی و (3٫266) منداڵ لەخۆدەگرێت.

شەشەم/ بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک، سەرپەرشتیی کاری دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دەکات لەڕێگەی (6٫524) بریکار کەتائێستا تۆمارن و لەم ساڵدا تەنها (13) بریکارنامەی خۆراک بەخشراوە، بۆ ئەمساڵ چوار بەشەخۆراک نێردراوە و دابەش کراوە.

Fly Erbil Advertisment