جموجوڵی سیاسی له سلێمانی ره‌هه‌ندێكی ناوچه‌یی به خۆوه ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێران بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی، جموجوڵی سیاسی له سلێمانی ره‌هه‌ندێكی ناوچه‌یی به‌خۆوه ده‌گرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتێ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ده‌نگۆی هاتنی شاندێكی ئێرانی بۆ سلێمانی بڵاو بووه‌وه كه پێده‌چێ له‌م رۆژانه‌دا سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی كۆ ببێته‌وه.
له جموجوڵی سیاسی شه‌وی رابردووی سلێمانی، پاش پێكهێنانی "ناوه‌ندی بڕیار"، كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به‌شێك بووه له‌م جموجوڵه كه سه‌رچاوه‌كان باس له دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه باس له نێوانگیری مه‌لا به‌ختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و قادر عه‌زیز ئه‌ندامی نوێی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌نێوان هه‌ردوو لا ده‌كرێت كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ن.
پێشتر هه‌واڵی نێوانگیری نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاو بووه‌وه كه نایه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی بگاته حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار.
هه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌وی رابردوو هیڵی په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی گه‌رم بووه، كه شێوازی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی سلێمانی له نێوانی یه‌كێتی و گۆران هۆكاری سه‌ره‌كی پێكهێنانی ناوه‌ندی بڕیاره، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه گوایه پاڵێوراوی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به بڕیارێكی شه‌خسی گۆراوه.
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، خۆی له كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به‌دوور گرتووه و په‌راوێزبوونی هه‌ڵبژاردووه و چاوه‌ڕێی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی داوا له راگه‌یاندنه‌كانی ده‌كات خۆی له هه‌ر جۆره خوێندنه‌وه و شڕۆڤه‌كردنی ئه‌و بابه‌ته بپارێزن و چاوه‌ڕێی بڕیاری مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كه‌ی ده‌كات بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه و راگهیاندنهكانیشی راسپاردووه تا ئه‌وكات ته‌نیا وه‌ك هه‌واڵێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتێ بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له میدیای كوردی بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی پشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵهدان و ته‌نیا 17 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له كۆی 55 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ناوه‌ندی بریار دان.
هه‌ر بۆیه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به كه‌مینه ناویان ده‌بات، كه پێی وایه شه‌رعییه‌تیان نییه و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ناكه‌ن و ماڵی مام جه‌لال به ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ده‌زانێت كه كۆبوونه‌وه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له‌و ماڵه‌دا به‌ڕێوه چوو.