باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی تا ئێستا بێ هه‌ڵوێسته
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مرۆ هه‌ڵوێستی خۆی رابگه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر
باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی تا ئێستا به‌رامبه‌ر "ناوه‌ندی بڕیار" بێ ده‌نگه و به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی رانه‌گه‌یاندووه كه له لایه‌ن هه‌ردوو جێگری سكرتێری گشتی و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دژی ئه‌وان پێكهێنراوه.
ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا له ئه‌ندامانی سه‌ر به‌م باڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌نیا هه‌ڵوێستی شه‌خسی هه‌ندێ له كه‌سه‌كانی بووه كه دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ناوه‌ندی بڕیاریان راگه‌یاندووه و یه‌كێكیشیان به شێوه‌ی گاڵته‌ئامێز به‌ره‌نگارییان بۆته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی بێ ده‌نگی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی رابگه‌یه‌نێت. سه‌رچاوه‌كان باس له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و باڵه له ماڵی تاڵه‌بانی له ده‌باشان ده‌كه‌ن، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كان باس له نێوانگیری نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه شه‌وی رابردوو هه‌ردوو لا خه‌ڵكی خۆیان بۆ لای ئه‌و ناردووه، كه گۆران و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكیان ئیمزا كردووه بۆ پێكه‌وه كاركردن له ته‌واوی بواره‌كانی سیاسی و كارگێڕیدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كات كه نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌گاته حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار.
سلێمانی شه‌وی رابردوو به جموجوڵی سیاسی و په‌یوه‌ندیكردنی نێوان به‌رپرسانی گۆران و هه‌ردوو باڵی یه‌كێتی به‌ڕێكرد، پاش ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو جێگری سكرتێری گشتی و 15 ئه‌ندامی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ناوه‌ندی بڕیاریان پێكهێنا، كه تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره وه‌ك سه‌نته‌ری بڕیاردان كاری پێده‌كه‌ن و پێیان وایه هیچ بڕیارێك به‌بێ ره‌زامه‌ندیی جێگرانی گشتی سكرتێر شه‌رعییه‌تی نییه.
سه‌رچاوه‌كان باس له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له ماڵی تاڵه‌بان ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه چه‌ند دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌نه‌وه.
پێده‌چێت بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه، ره‌وشی ناوخۆیی یه‌كێتی یه‌كلا بكاته‌وه، كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دارایی، ئه‌منی و سه‌ربازی یه‌كێتی به‌ده‌ست ئه‌م باڵه‌یه و چاوی هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی و میدیا له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه وادیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.