پارتی خۆی له كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی به دوور ده‌گرێت
ته‌نیا وه‌ك هه‌واڵێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان بێ لایه‌نی خۆی به‌رامبه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاش پێكهێنانی "ناوه‌ندی بڕیار" له لایه‌ن جێگرانی سكرتێری گشتی و هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی راده‌گه‌ینێت.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی سه‌باره‌ت به‌م پرسه به ده‌ركردنی راگه‌یاندراوێك داوا له راگه‌یاندنه‌كانی ده‌كات خۆی له هه‌ر جۆره خوێندنه‌وه و شڕۆڤه‌كردنی ئه‌و بابه‌ته بپارێزن.
دا‌واشیان لێ ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی كه رای فه‌رمی پارتی له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت، ته‌نها وه‌ك هه‌واڵێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یاندراوی پارتی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی:
بۆ/ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆ و گۆڤار و ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه و ئۆرگان و هه‌ڤاڵانی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن- تێكۆشه‌ر له/ ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنه‌وه..
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه..
سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یاندراوه‌ی ئه‌مشه‌و كه له‌لایه‌ن جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بۆ دروستكردنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، راگه‌یاندرا، پێویسته سه‌رجه‌م كه‌ناڵ و ئۆرگانه‌كانی راگه‌یاندنی پارتیمان خۆیان له هه‌ر جۆره خوێندنه‌وه و شڕۆڤه‌كردن و رایه‌ك له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته بپارێزن و ته‌نها وه‌كو خه‌به‌رێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی رای فه‌رمی پارتیمان له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێزه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت. هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 1/9/2016