لەسەر سڕینەوەی پۆستێکی سەرۆکوەزیران، کێشە دەکەوێتە نێوان حکوومەتی مالیزیا و کۆمپانیای مێتا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ، دوای سڕینەوەی پۆستێکی ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنییە، ناکۆکی کەوتووەتە نێوان حکوومەتی مالیزیا و کۆمپانیای میتا، سەرۆکوەزیرانەکە لە لێدوانێکیدا کۆمپانیای مێتای بە ترسنۆک ناو برد.
مالیزیا کە زۆرینە موسڵمانە و لایەنگری دۆزی فەڵەستینە و ئەنوەریش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە پەیوەندیی بە سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دەکات و سەرەخۆشی لێ دەکات، بەڵام دواتر پۆستەکە سڕایەوە.
ئەنوەر، کە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هەنییە لە قەتەر کۆبووەوە، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس هەیە، بەڵام لە ئاستی سەربازیدا هیچ پەیوەندییەکی نییە.
ئەنوەر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: با ئەمە پەیامێکی ڕوون و بێ دوو دڵی بێت بۆ کۆمپانیای میتا، واز لەم جۆرە ترسنۆکایەتییە بێنن.
تا ئێستا مێتا وەڵامی نەداوەتەوە و وەزارەتی پەیوەندییەکانی مالیزیاش ڕایگەیاندووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی ئەو پرسە دەکەن.
مالیزیا دەمێکە داوای چارەی دوو دەوڵەتیی کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.