شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مام لەکوێ بێت ناوەندی بڕیار لەوێیە
ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
شاناناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له په‌یجی "پشتیوانانی سه‌ركرده شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "ناوه‌ندی بڕیاری یەکێتیی بە مەبەستی ئیفلیج کردنی یەکێتیی راگەیەنرا".
هه‌روه‌ها به دیاریكردنی ژماره‌یان له گرنگی ئه‌م ناوه‌نده كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "لە کۆی 55 ئەندام لە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی 17 ئەندام ئەم ناوەندە رادەگەیەنن ".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ره‌ت ده‌كاته و ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواره‌وه كه پێی وایه "ئەم ناوەندە زۆرینە نییە و هیچ شەرعیەتێکی نییە .نوێنەرایەتی یەکێتی ناکات".
له كۆتاییدا تیشك ده‌خاته سه‌ر رۆڵی مام جه‌لال و به بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی یه‌كێتی ده‌زانێت و له‌مباره‌وه نووسیویه‌تی: "ئـێمە وەک ئەندام و کادرو جەماوەری یەکێتی ئەم ناوەندە بە بەرپرس و لێپرسراوی یەکێتی نازانین، بۆیە دەڵێین مام لەکوێ بێت ناوەندی بڕیار لەوێیە".
جێگرانی سكرتێری گشتیی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له به‌رامبه‌ر باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ناوه‌ندی بڕیاریان له‌ناویه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا پێكهێناوه.