موستافی نهێنی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ئارسێناڵ ئاشكرا ده‌كات

به‌هۆی یاریزانه‌كه‌وه‌ هاتۆته‌ ریزه‌كانی یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌

دوای ئه‌وه‌ی یانەی ئارسێناڵ بەفەرمی بەرامبەر ٣٥ ملیۆن پاوەند شکۆدران موستافی بەرگریکاری ئەڵمانی له‌ یانه‌ی ڤالێنسیاوه‌ بۆ بۆ ریزەکانی گواسته‌وه‌، ئه‌و یاریزانه‌ له‌ دوایین لێدوانیدا ده‌ڵێت: یاریزانێكی ئارسێناڵ رازیكردم كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیپه‌كه‌ی ئارسن ڤینگه‌ره‌وه‌ بكه‌م.

شكۆدارن موستافی له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزییه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: مه‌سعوود ئۆزێلی هاونیشتیمانم رازیكردم كه‌ یانه‌ی ئارسێناڵ هه‌ڵبژێرم.

موستافی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، دوای به‌سه‌ربردنی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئارسێناڵیه‌وه‌ كرد.

ئه‌م یاریزانه‌ پێشتر له‌ ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی یاریی كردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی له‌ خولی ئیتاڵی یاریی بۆ سامپدۆریا بكات و دواتر گوێزرایه‌وه‌ لالیگا.