لەمیس جدەد: ناتانیاهۆ بە هیچ شێوەیەک نایەوێت پابەندی ئاگربەست بێت
K24 – هەولێر:
شرۆڤەکارێکی سیاسی، دەڵێت: ئێران مافی وەڵامدانەوەی هەیە چونکە ڕاستەوخۆ پایتەختەکەی کراوەتە ئامانج، هەروەها ئێران و حزبووڵا نایانەوێت جەنگەی ئیسرائیل و حەماس بەردەوام بێت.
لەمیس جدەد، شرۆڤەکاری سیاسی، لەمیانەی بەشداریی لە ژووری هەواڵی کوردستان24ـدا، گوتی: ناتانیاهۆ بەهیچ شێوەیەک نایەوێت پابەندی ئاگربەست بێت و هەر دەیەوێت درێژە بە جەنگەکە بدات، ناتانیاهۆ تەنانەت کێشەی لەگەڵ سووپای وڵاتەکەشی هەیە.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە، دەڵێت: ئێران مافی وەڵامدانەوەی هەیە چونکە ڕاستەوخۆ پایتەختەکەی کراوەتە ئامانج، هەروەها ئێران و حزبووڵا نایانەوێت جەنگەی ئیسرائیل و حەماس بەردەوام بێت.
ناوبراو پێی وایە، ئیسرائیل لە قەیران دایە، هەروەها لەبەردەم جەنگێکی گەورەش دایە و، کە ڕەنگە ببێتە پەلکێشکردنی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش خەونێکی 15 ساڵەی ناتانیاهۆیە.
جەختی لەوەش کردەوە، بە ئامانجگرتنی سەرکردەکان بەردەوام دەبێت و سینارۆیەکە لێرە ناوەستێت و دەکرێت لایەنی دیکەش دەستوەردان بکەن.