مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوون به دوو به‌شه‌وه
11 ئه‌ندام به‌رامبه‌ر 8 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوون و خۆیان وه‌ك زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ناوبردووه"11" كه‌سن و له به‌رامبه‌ردا "6" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانیش "8" كه‌سن كه ڕه‌وتی ناوه‌ندی بڕیاریان راگه‌یاندووه.
ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسیانه كه ناوه‌ندی بڕیاریان وه‌ك نا شه‌رعی ناوبردووه و به روونكردنه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامیان دانه‌وه پێكهاتبوون له:-
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
مەلا بەختیار
نەجمەدین کەریم
عەدنان موفتی
عیماد ئەحمەد
ئاسۆ مامەند
عومەر فەتاح
قادر عەزیز
سەعدی پیرە
ڕەفعەت عەبدوڵا
شۆڕش ئیسماعیل
هه‌ر چه‌ند پێشتر ئاماژه به‌وه‌كرابوو كه هه‌ر یه‌كه له مه‌لا به‌ختیار و قادر عهزیزبهشداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن و رۆڵی ناوبژیوان ده‌بینن له نێوان هه‌ر دوولادا،به‌ڵام خۆیان له‌سه‌ر باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ساغكرده‌وه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی و "6" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی دیكه ره‌وتێكیان به ناوی"ناوه‌ندی بڕیار" راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه بێت، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو باڵه‌كه‌دا.
سه‌ركرده باڵاكانی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی پێكهاتوون له:
کۆسرەت ڕەسوڵ
بەرهەم ساڵح
جەعفەر شێخ مستەفا
قادر حەمەجان
مەحمود سەنگاوی
رزگار عەلی
ئەرسەلان باییز
ئازاد جوندیانی