زیاتر لە 25 زیندانیی لە نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕکران
دوای ئاڵۆگۆڕی 26 زیندانیی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و فڕۆکەیهی به‌شێك له زیندانیانی هه‌ڵگرتبوو گه‌یشته‌وە ئه‌مه‌ریكا.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕه‌كه مێژوویی بووه و سووپاسی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كات كه نێوه‌ندگیرییان كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییانە.
ڤیدانت پاتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، ئازادکردنی ئەو ئەمەریکییانەی کە بە شێوەیەکی هەڵە لە وڵاتانی تر بە بارمتە گیراون و دیلن، لە پێشینەی کارەکانی جۆو بایدن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه.
ئامااژەی بەوەش کرد، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو دەیان ئەمه‌ریکی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه نێو كه‌سوكاری خۆیان، سوپاسی ئه‌و هاوبەشانەش ده‌كه‌ین كه یارمەتیدەر بوون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیله‌كان، بە تایبەت ئەڵمانیا، نەرویج و سلۆڤینیا، هه‌وڵه‌كانی تورکیاش بەرز دەنرخێنین کە پشتگیری لۆجستیکی بۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنەکە پێشکەش کردووە.
هەروەها جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و کامالا هاریسی جێگری، لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەندرۆس لە نزیک واشنتۆن پێشوازییان لەو زیندانییانە کرد کە لەلایەن ڕوسیاوە بەپێی ڕێککەوتنێک ئاڵ‌وگۆڕیان پێکراوە و ئازادکران، لەنێویاندا ڕۆژنامەنوس ئیڤان گێرشکۆڤیچ و پۆڵ ویلانی ئەندامی پێشووی هێزی دەریایی.