پێشنوێژ و وتارخوێنی مه‌ككه نزا بۆ كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشنوێژ و وتارخوێنی حه‌ره‌می مه‌ككه پێی گوتووه كه ئه‌وان دوعا بۆ كوردستان ده‌كه‌ن.
كاروان ستوونی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره رایگه‌یاند، له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا دكتۆر فه‌یسه‌ڵ غه‌زاوی، پێشنوێژ و وتارخوێنی حه‌ره‌می مه‌ككه، خۆشحاڵی خۆی به كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی نیشانداوه و گوتوویه‌تی: "خۆشحاڵم كه میلله‌تێكی وه‌كو كورد له نزیكه‌وه ده‌ناسم".
كاروان ستوونی به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كه خۆی له‌گه‌ڵ پێشنوێژ و وتارخوێنی حه‌ره‌می پیرۆز دانیشتووه گوتی: "ئه‌و زۆر دڵخۆشبوو كه ئێمه‌ی بینی به جل و به‌رگی كوردییه‌وه و ته‌نانه‌ت رێزێكی زۆر زۆریان له ئێمه گرت و ئاماده‌یی خۆیشیان نیشاندا كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن له بواری ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هزری توندڕه‌وی".
كاروان ستونی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به پێشنوێژ و وتارخوێنی حه‌ره‌می پیرۆزم وت ئێمه گه‌لێكی زوڵم لێكراوین و ئێستایش له سه‌روبه‌ندی سه‌ربه‌خۆیین و به هیواین ببینه ده‌وڵه‌ت بۆیه ئه‌وه‌یش گوتی ماده‌م ئێوه میلله‌تێكی موسلمان و دیندار و مه‌زلومن ئێمه‌یش دوعاتان بۆ ده‌كه‌ین كه خوا ئێوه سه‌ربخات و پێی راگه‌یاندنم په‌نا به‌خوا سه‌ركه‌وتن نزیكه".

كاروان ستوونی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌ج و عه‌مره‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ دكتۆر فه‌یسه‌ڵ غه‌زاوی، پێشنوێژ و وتارخوێنی حه‌ره‌می مه‌ككه