نەوشیروان مستەفا بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكەوت
K24 – ھەولێر
نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی لە فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكەوت.
بە گوێرەی زانیارییەكان یەكێك لە كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا یاوەری باوكیەتی لەم سەفەردا و تەنھا بۆ چارەسەری تەندروستی دەچێتە دەرەوەی وڵات.
ئەم سەردانەی رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەواو ئاڵۆزبووە و پێشتر راگەیاندرابوو كە بزووتنەوەی گۆڕان ناوەندگیری ھەردوو باڵەكەی یەكێتی دەكات بۆ گەیشتن بە چارەسەر.
لە ساڵی رابردووشدا نەوشیروان بۆ چارەسەری نەخۆشی چووە دەرەوەی وڵات و دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕایەوە سلێمانی.