نوێترین دەرکەوتنی جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی دوای ڕاگەیاندنی ناوەندی بڕیار
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی "ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه، یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه, ده‌رده‌كه‌ون.
ئێواره‌ی رۆژی 1ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016، باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" له‌لایه‌ن جێگرانی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، هیچ بڕیارێكی یه‌كێتی بڕیاری گشتگیری ئه‌و حزبه نابێت، ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی بڕیار ئاگادار نه‌بێت و په‌سه‌ندی نه‌كات.
له به‌رامبه‌ر، باڵی "ده‌ستڕۆیشتووی" یه‌كێتی، به سه‌ركردایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه، راگهیهندراوێكییان بڵاوكرده‌وه و له خواره‌وه نووسویانه "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی"، شه‌رعیبوونی "ناوه‌ندی بڕیار"یان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره سبه‌ی شاندێك له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، بۆ رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو باڵه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بگاته سلێمانی و ناوهندیگریان بكات.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك له میدیاكانيش, بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هه‌وڵیداوه ناوهندگیریان بكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵه نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له "ناوه‌ندی بڕیار" رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌وڵێكی زۆریداوه تاكو رێگری له راگه‌یاندنی ئه‌و باڵه بكرێت و تاكو دواساتی راگه‌یاندن "ناوه‌ندی بڕیار" له‌سه‌ر هێل بوونه.
ناكۆكییه‌كانی نێو باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌ریه‌ك له باڵه‌كانیش یه‌كدی به "پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و پاره و هێزی حزبه‌كه و بڕیاری تاكه‌كه‌سی"، تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
.jpg)