فەرماندەكانی یەكێتی بڕیارێك دەدەن
K24 – ھەولێر
فەرماندە سەربازییەكانی سەر بە ھێزەكانی 70 یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا، لەبارەی كێشەناوخۆییەكانی حزبەكەیان رایانگەیاند، ئەوان لایەنگیری لە ناكۆكییەكانی ناوخۆیی یەكێتیدا ناكەن.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە ئەمڕۆ فەرماندە سەربازییەكانی یەكێتی بەسەرپەرشتی مستەفا چاوڕەش بەرپرسی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی گشتی ھێزەكانی 70 كۆبوونەتەوە و بڕیاری ئەوەیانداوە كە ئەوان لایەنگیری لە ھیچ باڵێكی ناوخۆیی یەكێتی نەكەن، بەڵكو ھێزی فشاردەبن بۆ یەكڕیزی ناو یەكێتی.
ئەوەشیان خستوەتەروو، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان پارێزەری گەل و خاكی كوردستانە و ھەوێنی پاراستنی یەكڕیزی گشت لایەن و پێكھاتەكانی كوردستانە.
