زیاتر لە 42 هەزار مەتر دووجا شەقام لە هەولێر قیرتاو و دروست دەکرێت

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر
سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولیر زیاتر لە 42 هەزار مەتر دووجا کاری دروستکردن و قیرتاوکردن لەسەر داهاتی سەدا 15،  لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکات.

یەکشەممە 11ـی ئابی 2024، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی  کردەوە، بە ملیارێک و دوو سەد ملیۆن دینار لەسەر داهاتی سەدا 15 ، بە ڕووبەری  42هەزار مەتر دووجا ، دەست بەجێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی ستراتیژیی لە سەنتەری شاری هەولێر کراوە کە دەیان مەتر کاری قیرتاوکردن ، کۆنکریت کردن ، شۆستە ، خۆڵکاری و ئاوەڕۆ لە خۆ دەگرێت .

وەک سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاشکرای کردووە، شەقامێکی 20 مەتری لە ڕەشکین بە ڕووبەری 12 هەزار مەتر دووجا به سێ سەد و پەنجاو هەشت ملیۆن دینار  جێبەجێ دەکرێت، هاوکات شەقامی هەولێر- بنەسڵاوە بەرامبەر مزگەوتی ئیسرا و میعراج بە ڕووبەری دە هەزار مەتر دووجا بە  سێ سەدو سی ملیۆن دینار، هەروەها کاری نۆژەنکردنەوەو کۆنکریت کردنی  نۆ شەقامی گەڕەکی ئیسکان بە ڕووبەری (8.600 مەتر دووجا  بە سێ سەدو بیست ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ دروستکردنی شەقامی سەرەکی شاری زیلان بە ڕووبەری 7.500 مەتر دووجا بە سەدو سی ملیۆن دینار ، دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان بە ڕووبەری چوار هەزار مەتر دووجا به پەنجاو حەوت ملیۆن دینار، کۆی گشتی ئەو ڕووبەرەی کاری قیرتاوکردن و دروستکردنی شەقامی لێ کراوە، 42 مەتر دووجایە بە ملیارێک و دوو سەد ملیۆن دینار .