خۆپێشاندانی حزبی شیوعی لە ھەولێر دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
دژی بڕیاری بەتایبەتكردنی كەرتی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان، حزبی شیوعی كوردستانی خۆپێشاندانێكیان لە بەردەم سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە شاری ھەولێر رێكخست.
پەیامنێرمان لەشوێنی خۆپێشاندانەكە رایگەیاند: "لەم خۆپێشاندانەدا چەندین دروشم دژی بڕیارێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە، حزبی شیوعی پێیانوایە بڕیاری بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان خەرجی زیاتری دەوێت و ئەوكات دەبێ ھاووڵاتیان پارەی زیاتر بدەن، لە قازانجی كۆمپانیای جێبەكار دەبێت".
پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "زۆرینەی سەركردە و كادیرانی حزبی شیوعی كوردستان بەشداریان لە خۆپێشاندانەكە كردووە.
پێشتر راگەیاندراوە كە بۆ چارەسەكردنی گرفتی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان، حكوومەتی ھەرێم كارەبا دەدات بە كەرتی بەتایبەت.



.jpg)



