لە چین كۆبونەوەی G20 دەستیپێكرد
K24 - ھەولێر
بە ئامادەبونی سەرۆك و نوێنه‌رانی بیست ولاتی گه‌وره‌ی جیهان، ئەمرۆ یەكشەممە كۆبونەوەی جی 20 دەستیپێكرد.
لەم كۆبونەوەیەدا سەركردەكان باس لە كێشە و گیروگرفتە ئابورییەكان دەكەن كە لە ئێستادا روبەروی جیھان دەبنەوە لە پاڵ ئەوەشدا دەرفەتێكە بۆئەوەی سەركردەكانی وڵاتان چاویان بەیەكتر بكەوێت و لە نزیكەوە تاوتوێی كێشە جیهانی و هه‌رێمیه‌كان بكه‌ن.
جگه له بابه‌ته ئابوورییه‌كانی جیهانیش، تاوتوێی هه‌ندێك گرفتی سیاسی ده‌كرێت و ده‌رفەتێكیشه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لاوه‌كی دوو قۆلی و چه‌ند قۆلی نێوان وڵاتان.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه حكوومه‌تی چین ئاماده‌سازی كردوه بۆ ئه‌و رووداوه گرنگه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاری هانگچۆ له دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵكراوه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كراون و رێوشوینی ئه‌منی توندیش گیراوه‌ته‌به‌ر.