بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی پێوەری ڕێختەر تایوان هەژاند

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

ناوەندی بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەورووپی بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر دوورگەی تایوانی گرتەوە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکان بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و 23 کیلۆمەتر بەرەو باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری هوالیان بووە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 100 هەزار کەسە و دەکەوێتە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە.

هیچ زانیارییەکی زیانی ماددی و گیانی تاکو ئێستە نەخراوەتە ڕوو، هەروەها مەترسی شەپۆلی تسونامی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراوە.

Fly Erbil Advertisment