سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمان پەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا کرد.

ئەمڕۆ 16ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمان پەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا "دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی"م بیست. 

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.

 

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان


بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و  سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا (دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی )م بیست.  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە و كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.

خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت.


‌مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان