سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمان پەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا کرد.
ئەمڕۆ 16ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمان پەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا "دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی"م بیست.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرسه و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و سیاسەتڤانی ناسراو و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی تورکیا (دکتۆر تاریق زیا ئیکینجی )م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كه‌سوكاری مامۆستا ئیکینجی ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم.
خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان