عەممار حەکیم بەبۆنەی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و سەرۆک بارزانی
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و سەرۆک بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەبۆنەی یادی دامەزارندنی 78 ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و جەماوەری پارتی لە هەرێمی کوردستاندا کرد.

16ـی ئابی 2024 عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، بڵاوی کردەوە: "لە یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعود بارزانی، کادیر و جەماوەری پارتی و هەموو گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی خۆشەویست دەکەین."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیدا، هاتووە: ئەم بۆنەیە شایەتحاڵی لەدایکبوونی قەوارەیەکی سیاسی بوو کە خەباتی لە دژی دیکتاتۆری بوو بۆ بنیاتنانەوە و چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی لە عێراقدا، کە ئەمەش دەرفەتێکە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە برایەتی و دۆستایەتییەکان لە نێوان گەلی کورد و  پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سایەی خوێنی شەهیدان بە دەست هاتوون.

پێش 78 ساڵ، لە 16ـی ئابی 1946، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی دامەزرا و تاوەکوو ئێستا 14 کۆنگرەی کردووە و بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش، ئێستا پارتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، گەورەترین پارتی سیاسیی جەماوەرییە.