ژیریی دەستکرد کۆمەڵێک هەژماری ئێران دادەخات

کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکرد بەهۆی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی سیستمەکە و ئاژاوەگێڕی، چەند هەژمارێکی بەکارهێنەرانی ئێرانی داخست.

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، کۆمەڵێک هەژماری بەکارهێنەرانی ئێرانی داخست کە ڕۆبۆتی دەمەتەقێی سیستمی گی پی تی بۆ دروستکردنی دەقی مەبەستداریان بەکار هێناوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و چەند پرسێکی دیکە دروست بکەن.

 ئەو هەژمارانەی داخراون لە سیستمی Storm-2035 Chat GPT بوون، کە بە سیستمی ژیریی دەستکرد کار دەکات و دەتوانێت ناوەڕۆکی مەبەستدار بەرهەم بێنێت و بابەتەکانی وەک لێدوان لەسەر کاندیدەکانی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، شەڕی غەززە، بەشداری ئیسرائیل لە ئۆڵۆمپیاد و پاشان دەقە دروستکراوەکان لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکان بڵاو دەکرێتەوە.

کۆمپانیای (OpenAI) ڕێکخراوەیەکی قازانج نەویستە بۆ لە تۆڕی ئینتەرنێت بەشێوەی ژیریی دەستکرد کاری گەڕان دەکات و لە ساڵی 2015 بە مەبەستی ڕێکخستن و پەرەپێدانی سیستمی ژیریی دەستکردن بۆ گەڕان و دۆزینەوەی بابەت و زانیارییە پێویستییەکانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت خرایە کار، بەو مەرجەی ئاسایشی بارودۆخەکان بپارێزرێن و نەبێتە مایەی هەڕەشە.

Fly Erbil Advertisment