گریزمان: ناڕۆم تا سیمیۆنی ده‌رم نه‌كات
"ده‌مێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتی زیاتر له سیمیۆنی فێربم"
گریزمان له‌سه‌ر داهاتووی خۆی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هاته ده‌نگ، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناچێته هیچ یانه‌یه‌ك و ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له سیمیۆنی فێر بێت.
ئه‌نتوان گریزمان، هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی Telefootـی فره‌نسی ده‌ڵێت: ته‌نیا له یه‌ك حاڵ‌دا یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێده‌هێڵم كه سیمیۆنی ده‌رم بكات، یان راهێنه‌ره‌كه‌ی تانگۆ یانه‌كه جێبهێڵێت.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان چڕ كردبووه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه مانه‌وه‌ی له ئاتڵێتیكۆ هه‌ڵبژارد و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت شتی زیاتر له سیمیۆنی فێربم، بۆیه ناڕۆم، له ئیسپانیا دڵخۆشم و شانازیش به هانده‌ره‌كانی ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان هێشتا چاوی له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م یاریزانه هه‌ڵنه‌گرتووه و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو كاره ناته‌واوه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی گریزمان ته‌واو ده‌كات.
گریزمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌رزی رابردوو رۆخیبلانكۆسی مه‌دریدی گه‌یانده فایناڵی چامپیۆنز لیگ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانیش پله‌ی دووه‌می یۆرۆی 2016ـی به‌ده‌ستهێنا.