ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ: هاوسەرگیری منداڵان لە عێراق زیادی کردووە

K24 – هەولێر:
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هاوسەرگریی منداڵان لە عێراق زیادی کردووە و ئەو دیاردەیەش پێشێلی یاسای باری کەسێتییە و پاشەکشەیە لە مافەکانی مرۆڤ.
لە سەروبەندی یاسای باری کەسێتی و مشتومڕەکانی لە عێراق، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاوسەرگیری منداڵانی لە عێراقدا بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 18٪ کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵی بەشوودراون و هاوکات 22٪ هاسەرگییرە تۆمارنەکراوەکانیش هی منداڵانی ژێر تەمەنی 14 ساڵانن.
لە ڕاپۆرتەکە هۆشداریی و ئاماری مەترسیداری بڵاوکردەوە، بە پێی راپۆرتەکە بەشێکی زۆری کچانی عێراق بەر لە تەمەنی یاسایی بە شوو دەدرێن و هۆشدارەی لە پەسەندکرندی پرۆژەبڕیارەکە دەدرێت کە بە هەموواری یاسایی کەسیی ناسراوە.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماری بەشوودانی کچانی لە عێراق بڵاوکردووەتەوە ئەوەی ئاشکرا کردووە، 28%ـی کچان لە ژێر تەمەنی 18 ساڵی هاوسەرگیریان کردووە و 22%ـی هاوسەرگیرییە تۆمارنەکراوەکان کچانی ژێر تەمەنی 14 ساڵن.
ڕێککخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، زیانە کەسییەکانی بەشوودانی ژێر تەمەنی یاسایی لە عێراق ئەوەیە، کچان ناتوانن وەکو کەسانی ئاسایی لە کۆمەڵگە بژین و لە خوێندن و خەونەکانیان بێ بەش دەبن ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاوسەرگیرییەکان لە دەرەوەی دادگاکان و بەبێ " گرێبەستی هاوسەرگیری" ئەنجام دەدرێن.
لەبارەی مەترسییە تەندروستییەکانی بەشوودانی ژێر تەمەنی یاسایی، ڕێکخراوەکە باسی لەوەکردووە: کاریگەری کارەساتباریان لەسەر تەندروستی کچان هەیە، ناتوانن لە نەخۆشخانە منداڵیان ببێت و ئەمەش لە داهاتوودا، تەندروستی منداڵەکانیشیان دەخاتە ژێر هەڕەشەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، کۆنترۆڵ نەکردنی شەرعیی بوون و هاوسەرگیریی منداڵان هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە کەسایەتییە ئایینییەکان لە عێراق هەزاران هاوسەرگیری بەڕێوەدەبەن بەتایبەتی ئەو کچانەی نە تەمەنیان یاساییە و نە پرسیشیان پێ دەکرێت، لە لایەن ئەوانەوە مارە دەکرێن.
ڕاپۆرتەکە 37 لاپەڕەیە و باسی لەوە کردووە، کچە بەشوودراوەکان لە خزمەتگوزارییەکان و لە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون بۆ منداڵ بێ بەش دەبن و داواشی کردووە دەسەڵاتدارانی عێراق کۆتایی بەو دیاردەیە بهێنن و مافی بە منداڵیی بەشوودراوەکان دابین بکەن.
لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا توندوتیژی سێکسی و جەستەیی زیادی کردووە کە ئەمەش کاریگەری ڕژد لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونییان جێدەهێڵێت.
ئەوەی لە یاسای باری کەسێتی ساڵی 1959 لەبارەی یاساییبوون و نەبوونی بەشوودانی منداڵ جەختی کردووەتەوە، بەشوودانی ژێر تەمەنی یاسایی نایاساییە و هاوسەرگریی دەرەوەی دادگەی باری کەسی بە نافەرمی ناساندووە.
هەروەها باسی مەترسیی و ئەگەری جیابوونەوەی ئەو هاوسەردانە کردووە و ڕوونی کردووەتەوە: جیابووەکان لە یارمەتی مانگانەی حکوومەت بێ بەشن و ناتوانن داوای "نەفەقەی" جیابوونەوە بکەن.
یاسای تۆماری ساڵی 1971 بۆ هاوسەرگیریی منداڵانی ژێر تەمەنی یاسایی باسی لەوەکردووە: بەبێ بەڵگەنامەی لەدایکبوون، منداڵ ناتوانێت هیچ بەڵگەنامەیەکی هەبێت و لە خویندن و کار و خاوەندارێتی موڵک و هاوسەرگیری یاسایی بێبەش دەبن.
ڕاپۆرتەکە دەرهاویشتە خراپەکانی دیکەی هاوسەرگیریی نایاسایی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پەسەندنەکردنی گرێبەستە شەرعی لە مافەکانی بێبەش دەکات و زیان بە سەروەری یاسا دەگەیەنێت.