هەرێمی کوردستان.. حکوومەت ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییانی بیانی کردووە
K24 – هەولێر:
لە چوارچێوەی ئەو ئاسانکاریانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاووڵاتییانی بیانی دەیکات، ھەر ھاووڵاتییەکی بیانی ئارەزووی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێرییە دەتوانێـت سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوبەرایەتییەکە بکات بە مەرجێک کارتی نشینگەی ھەبێت و بتوانێت پشتگیریی نیشتەجێبوونی ھەبێت لەو پارێزگایەی کە لێیەتی.
ڕێزان شکور، ھاووڵاتی سووری، بە کورددستان24ـی ڕاگەیاند: سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەو ئاسانکارییانەی کە بۆ هاووڵاتییانی بیانی کردوویەتی، هەورەها مۆڵەتی شۆفێری بە ماوەیەکی زۆر کەم دەرهێنا.
ڕێبین محەمەد، ئەفسەری ڕێپێدراو، گوتی: کەسی بیانی مۆڵەتەکەی وڵاتی خۆی وەردەگێڕیتە سەر زمانی کوردی و ڕاستی و دروستییەک لە ڕێگەی کونسوڵخانە و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێت دواتر پەسەندی دەکات لە دادنووس و وەزارتی داد، کاری پێ دەکرێت تا یەک ساڵ دواتر دەبێت نوێی بکاتەوە.
ڕۆژانە سەدان کەس لە وڵاتانی جیاوازی وەک ئێران، سووریا، تورکیا، فلیپین و چەندین وڵاتی ترەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکە دەکەن بۆ دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری، تەنیا بۆ یەک ساڵیش مۆڵەتیان پێ دەدرێت دەبێت ساڵانە نوێی بکەنەوە.