سبەی لە بەغدا و بەسرە پشووە

زیارەتکاران بەڕێگەوەن بۆ کەربەلا
زیارەتکاران بەڕێگەوەن بۆ کەربەلا

K24 – هەولێر:

بۆ تەواوکردنی ڕێوڕەسمەکانی زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن، پشووی دامودەزگاکانی حکوومەتی عێراق لە هەردوو پارێزگای بەغدا و بەسرە بۆ ڕۆژێکی دیکەش درێژکرایەوە.

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا پشووی دامودەزگاکانی شارەکەی بۆ سبەی دووشەممە ڕاگەیاند، هاوکات ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرەش پشووی لە دامودەزگاکانی پارێزگاکەی بۆ سبەی دووشەممە ڕاگەیاند.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە، لە زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پشووە بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن و هاتنی ژمارەیەکی زۆری زیارەتکاران لە وڵاتانی دەرەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری شیعە لە وڵاتانی ئێران، پاکستان، ئەفغانستان، تورکمانستان و وڵاتانی کەنداو هاتوونەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا.