بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەست کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، دکتۆر دلاوەر بوزۆ، قایمقامی ناوەندی شارۆچکەی ئاکرێ رایگەیاند؛ کەمێک پێش ئێستا بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد.

رۆژی پێنجشەممە، 22-10-2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد. لای خۆیەوە پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، تەقەکەرەکە کورە پووری کوژراوەکانە، هەروا ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە برا بوون و بە ناوەکانی جەمال حاجی و فەلاح حاجی و برایەکی دیکەیشیان بریندارە.