کوردستان 24 بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جیهانی تەلەڤزیۆنەکان لە فەرەنسا دەکات

وەك تاکە تەلەڤزیۆنی کوردی

K24 - پاریس:

کوردستان 24 وەك تاکە تەلەڤزیۆنی کوردی بە شداری کۆبوونەوەی ساڵانەی تیڤییە جیهانییەکان بە ناوى رێندێڤو لە فەرەنسا دەکات.

رێندێڤو، کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی تەلەڤزیۆنییەکانی جیهانە, کە لەلایەن رێکخراوی تەلەڤزیۆنی نێودەوڵەتی فەرەنسا رێکدەخرێت.

رۆژانی 4-8ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر 2016, لە شارۆچکەی سەردەریایی بیاریتزی فەرەنسا لە نزیك سنووری ئیسپانیا, کۆبوونەوەی ساڵانەی زیاتر لە 100 تەلەڤزیۆن و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی تەلەڤزیۆنی لە ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا و ئەمەریکای لاتین و ئاسیا و ئەفریقا بەشداری تێدا دەکەن و گفتوگۆ لە سەر بەرهەمی تەلەڤزیۆنەکانیان دەکەن, هاوكات دەرفەتێکیشە بۆ کۆمپانیا و تەلەڤزیۆنەکانی فەرەنسا, تا بەرهەمەکانیان بە جیهان بناسێنن.

نوورەدین وەیسی بەڕێوەبەری گشتی کوردستان 24، کە بەشداری کۆبوونەوەکەیە، لە لێدوانێکدا رایگەیاند, ئەمساڵ کوردستان 24 وەك تاکە کەناڵی کوردی بە فەرمی بانگهێشتکراوە و چەندین کۆبوونەوەی گرنگیشی لەگەڵ بەرپرسانی چەندین تەلەڤزیۆنی جیهانی ئەنجامداوە و ئامادەیی خۆيشیان بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ کوردستان 24 دەربڕیوە.